لە شارۆچکەی خەلیلی پارێزگای رحا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پۆلیس ٢ پۆلیس بریندار بوون.
رووداوەکە لە گەڕەکی شاعر نەبی لە شارۆچکەی خەلیلی رووی دا.
بە پێی زانیارییەکانی بە دەستهاتوو، بە چەک هێرش کرایە سەر تیمەکانی پۆلیسی تێکۆشان لە بەرامبەر ماددەی هۆشبەر.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ پۆلیس بە سووکی بریندار بوون. بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی فڕیاگوزاری گواسترانەوە نەخۆشخانە.
ساڵح ئایهان پارێزگاری رحا سەردانی پۆلیسە بریندارەکان کرد و سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە رەوشی تەندروستی پۆلیسەکان باشە و چالاکیەکان بۆ دەستگیر کردنی هێرشکارەکان بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "دەبێت تەواوی مرۆڤەکانی کە نەبوونەتە ئەسیری سەهیۆنیزم لە دژی جینۆساید بوەستن و دەنگیان بەرز بکەن."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار وتی، "لە وڵاتەکەمان زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد دەژی بەڵام تەنها ١٠ مامۆستا بۆ وانەی بژاردەی کوردی دامەزراوە."